دوای شەش مانگ لە كوژرانی، سزای لەسێدارەدان بۆ ژن و برایەكی كارمەندێكی ئاسایشی بەردەڕەش دەرچو

دادگای تاوانەکانی دهۆک، سزای لە سێدارەدانی بۆ ژن و برایەکی ئەرکان خەیرەدین، ئەو كارمەندەی ئاسایش دەركرد كە ساڵی رابردو لە قەزای بەردەڕەش كوژرا.

 بەگوێرەی زانیارییەكان، رۆژی پێنجشەممەی رابردو، دادگای تاوانەكانی دو لە دهۆك، سزای لە سێدارەدانی بۆ ژن و برایەكی ئەركان خەیرەدین، كارماندی ئاسایشی بەردەڕەش دەركردوە، ئەوەش لەدوای نزیكەی شەش مانگ لە كوژرانی ناوبراو.

ئەركان خەیرەدین کارمەندی ئاسایش بو رۆژی 28ـی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردو لە سەنتەری قەزای بەردەڕەش تەرمەکەی لەنێو ماڵەكەیدا دۆزرایەوە، کە شەوی پێشتر کوژرابو.

رۆژێك دوای ئەوە پۆلیسی دهۆك رایگەیاند،”ئەرکان خەیرەدین لە نێو ماڵەكەی خۆیدا بە چەقۆ کوژراوە دوای بەدواداچون و کۆکردنەوەی بەڵگەی پێویست لە ماوەی کەمتر لە 24 سەعاتدا بکوژ ئاشکرا کرا و دەرکەوت روداوەکە پێشوەختە لە لایەن ژنەكەی و براکەی پلانی بۆ دانراوە.”

تاگەکان :