ئێزدییەکانی کەمپی ئاشتی سلێمانی داوادەکەن بگەڕێنەوە بۆشەنگال

ئێزدییەکانی کەمپی ئاشتی سلێمانی داوادەکەن بگەڕێنەوە بۆشەنگال

هاووڵاتیانی پەنابەری ئێزدیی لە کەمپی ئاشتی لە سنووری سلێمانی لە دۆخێکی خراپدا دەژین و داوا لە حکومەتی هەرێمی و حکومەتی عێراق دەکەن دەکەن کە هاوکارییان بکرێت بۆ ئەوەی بتوانن بەزووترین کات بگەڕێنەوە بۆ شنگال.

لە هەرێمی کوردستان ژمارەیەکی زۆرلەهاوولاتیانی ئاوارەی ئێزدی هەن، کە لە ساڵی ٢٠١٤وە بەهۆی هێرشی چەتەکانی داعش وداگیرکردن و کاولکردنی شوێنی نیشتەجیبونیانەوە لە لایەن چەتەکانی داعشەوە، بەناچاری روویان لە هەرێمی کوردستان کردووە و بەشێکیان لە کەمپی ئاشتی سەربە شارۆچکەی عەربەت-ی سلێمانی، نیشتەجێ بوون. ئەم خێزانە ئێزدییانە لە بارودۆخێکی خراپدا دەژین و داوا لەحکومەتی هەرێم وحکومەتی ناوەندی عێراق دەکەن کە هاوکارییان بکرێت بۆ نۆژەنکردنەوەی مالەکانیان تابتوانن بەزووترین کات بگەڕێنەوە بۆشەنگال.

پەنابەرانی ئێزدی لە کامپی ئاشتی پێکهاتوون لە ٢٠٠ خێزانی ئێزدی، کە خەڵکی شەنگالن کە ژیانیان بە زەحمەتیی تیپەڕدەکەن و هیچ لایەنێک لە حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان هاوکارییان ناکات، دانیشتوانی ئەو کامپە لە زستان وهاویندا لەناو چادردا دەژین.

بەشێک لە ئەندامانی ئەوخێزانە ئێزدیانە، ڕۆژانە بۆ کارکردن ڕوو لە شارە گەورەکان دەکەن. پەنابەرانی ئێزدی، لە ماوەی پێشوودا لە لایەن کۆمەڵێک کەس و لایەنەوە هاوکاری دەکران، بەڵام بە وتەی دانیشتوانی کەمپەکە زیاترلە چوارمانگە، هیچ یەک لەوهاوکارییانەیان پێناگات ویارمەتییەکانیان بڕاوە.

جێگای ئاماژەیە کامپی ئاشتی لە نزیک شارۆچکەی عەربەت-ی سەربە پارێزگای سلێمانی، زیاتر لە ٨٠٠ خێزانی تێدایە لە٢٠٠ خێزانی کوردانی ئێزدین.