وڵات بەسیستەمو یاسا ڕێکدەخرێت نەک بە بەزیو خێرخوازی
مام عەوڵا ئەو پیاوە بەڕێز و ژینگەپارێزەی دەڤەری ڕاپەڕین کەساڵانێکی زۆر خزمەتی شارەکەی و ژینگەی کردوە تەنانەت زۆربەی ڕاگەیاندنەکانیش وێنەکەیان وەکو ڕێکلام بەکارهێناوە بەداخەوە ماوەی زیاتر لە دوو ساڵە بەهۆی نەخۆشی لەماڵەوە لەسەر جێگایە تەنانەت چونکە بەگرێبەستی کاری کردووە بووە موچەکەشی بڕاوە ، ژیان لە وڵاتی ئێمە بەداخەوە بەم شێوەیە ئێمە ناڵێین خێری پێبکەن بەڵکو دەڵێین بە سیستەم ژیان ڕێکبخەن تاوەکو شکۆ و ماف بۆ سەرجەم هاونیشتیمانیان بگەڕێتەوە، ئەی کوا ڕەوایە پلە باڵاکان بە چوار ساڵ دانیشتن لە سەر کورسی و بێ گوێدان لە خەمی بەرژەوەندی گشتی بە موچەیەکی باش خانەنشین دەکرێن ، دەبێت هەزارانی وەکو مام عەوڵاش بەبێ ناز چاوەڕوانی پاداشت بن.