رێكخراو ئاشتی بۆ مافەكانی مرۆڤ
پارێزەرێكی ئۆجەلان باس لە دواین دیداری دەكات كە چەند رۆژی رابردو لەگەڵ رێبەری پەكەكە لە گرتوخانەی ئیمراڵی ئەنجامیدا و چەندین زانیاری خستۆتەرو.
نه‌ورۆز ئوویسال یه‌كێكه له پارێزه‌رانی ڕێبه‌ری پەكەكە عه‌بدوڵا ئۆجالان. ڕۆژی ٢ی ئایار له‌گه‌ڵ پارێزه‌ر ڕێزان ساریجه سه‌ردانی ئیمڕاڵی كرد و چاویان به ئۆجالان كه‌وت. ده‌رباره‌ی دیداره‌كه‌یان، ئاژانسی فورات نیوز چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ ئەو پارێزەرە ئەنجامدراوە و تیایدا دۆخی ئۆجەلانی خستۆتەڕو، ئەمەی خوارەوە دەقی چاوپێكەوتنەكەیە.
ته‌ندروستیی ئۆجالان چۆن بو؟
به‌گشتی بارودۆخی باش بوو. به‌هێز و وره‌به‌رز بوو. له‌سه‌ر پرسیاره‌كانی ئێمه ده‌رباره‌ی ته‌ندرووستی نه‌چووه نێو ورده‌كاری. گوتی، ئه‌و له‌سه‌ر كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌وه‌ستێت و ته‌ندرووستیی خۆی ده‌خاته پله‌ی دووه‌م. باسی ئه‌وه‌ی كرد كه له ڕووی هۆش و گیانه‌وه وه‌ك گه‌نج هه‌ست ده‌كات. گوتی، هه‌ست ده‌كات له ڕووی فكره‌وه به‌هێزه و له ڕووی هۆشیشه‌وه خۆی به‌هێزتر ده‌كات.
خۆتان سه‌ره‌تا چیتان بینی له‌وێ؟
دوای پڕۆسه‌ی گه‌ڕان و پشكنین، كاتێك له هۆڵ بووین ده‌مانبیست كه له ژووری چاوپێكه‌وتنی پارێزه‌ران ده‌نگی ئۆجالان به‌باشی دێت. كاتێك چووینه ژووری پارێزه‌ران ئه‌و له‌وێ بوو. له‌سه‌رپێ پێشوازی لێ كردین و سڵاوی كرد. له ده‌ستیدا ئه‌و په‌یامه نووسراوه هه‌بوو كه ئێمه دواتر ڕامانگه‌یاند.
دوای ٨ ساڵ یه‌كه‌مین جار بوو چاوپێكه‌وتن ئه‌نجام بده‌ن، ئه‌مه چۆن ڕوویدا؟
له ٢١ی ته‌مووزی ٢٠١٦ به‌دواوه به بڕیاره‌كانی دادگه به‌شێوه‌یه‌كی ناحقووقی دیداره‌كان قه‌ده‌غه كران. دوایین جار له ١٣ی ئاداری ٢٠١٩ ئێمه ناڕه‌زایه‌تیمان له به‌رانبه‌ر بڕیاره‌كان پیشان دا و دادگه‌ی سزا قورسه‌كانی بوورسا قه‌ده‌غه‌ی هه‌ڵگرتب. ئه‌م بڕیاره له ٢٢ی نیساندا به ئێمه ڕاگه‌یه‌نرا. له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێمه به‌رده‌وام بووین له پێشكه‌شكردنی داواكاری، له ٢ی نیساندا وه‌ك چوار پارێزه‌ر داواكاریمان پێشكه‌ش كرد. پێمان گوترا كه ته‌نیا دوو پارێزه‌ر ده‌توانن بچنه ئیمڕاڵی. ئێمه وه‌ك دوو پارێزه‌ر چووینه ناوچه‌ی گه‌ملیك. دوای پشكنین و چوونه دورگه‌كه، كاتژمێر ١٥ ده‌ستمان به دیداره‌كه كرد. دیداره‌كه كاتژمێرێك به‌رده‌وام بوو. گفتوگۆی به‌ڵگه‌نامه‌یی نه‌كرا و ده‌رفه‌ت به ئێمه نه‌درا سه‌رنجه‌كانیش بنووسین.
گۆشه‌گیرییه‌كی تایبه‌ت له‌سه‌ر ئۆجالان هه‌یه، ئه‌و چۆن ئه‌مه هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت؟
٨ ساڵن ڕێگه نادرێت ئێمه چاومان به موه‌كیله‌كه‌مان بكه‌وێت. له ڕووی حقووقییه‌وه هیچ نموونه‌یه‌كی دیكه‌ی ڕێكاری وه‌ها نییه. موه‌كیله‌كه‌مان له پارێزنامه‌كانی خۆیدا زۆر جار باسی ئه‌وه‌ی كردووه كه سیسته‌می گۆشه‌گیری له ئیمڕاڵی له كه‌سایه‌تیی ئه‌ودا له دژی گه‌لی كورد ده‌كرێت و گه‌لێك له‌نێو دورگه‌یه‌كدا و له‌نێو چوار دیواردا به دیل گیراوه. له دوایین چاوپێكه‌وتنیشی له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌ی ڕایگه‌یاندبوو كه ئه‌م دیداره تایبه‌ته گۆشه‌گیری ناشكێنێت و هه‌لومه‌رجی سه‌ختی گۆشه‌گیری به‌رده‌وامه. ئه‌ویش ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه كۆمه‌ڵگه له گۆشه‌گیرییه‌كی توونددایه. له‌به‌رئه‌وه هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات كه له لنگی كۆمه‌ڵگه و مرۆڤه‌كاندا زنجیر هه‌یه.
له ماوه‌ی سێ ساڵی ڕابردوودا دوو دیدار له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كان كراوه (١١ی ئه‌یلوولی ٢٠١٦ و ١٢ی كانوونی دووه‌می ٢٠١٩) و یه‌ك دیدار له‌گه‌ڵ پارێزه‌ران كراوه (٢ی ئایاری ٢٠١٩). ئێمه ده‌بینین كه ئه‌م دیداره له كاتی مانگرتن له خواردندا به‌ڕێوه‌چوو. ئه‌م دۆخه له بابه‌تی گۆشه‌گیریدا هه‌موو شتێك ده‌رده‌خات.
هه‌لومه‌رجی فیزیكی چۆنه؟ له ڕووی ژیانی هاوبه‌ش، حه‌وشه، ڕۆژنامه و ته‌له‌فزیۆن؟ ده‌رفه‌ته‌كانی له بواری كتێب و كتێبخانه له چ ئاستێكدان؟
ئێمه كتێب، گۆڤار و ڕۆژنامه ڕۆژانه‌ییه‌كان له ماوه‌ی مانگێكدا به‌شێوه‌یه‌كی سیسته‌ماتیك و پێكه‌وه ده‌نێرین. به‌ڵام له كاتی دیداره‌كه‌دا زانیمان كه ڕۆژنامه‌ی «یه‌نی یاشام»یان پێنه‌داوه. چه‌ند ڕۆژنامه‌یه‌كی دیكه‌ی پێ ده‌ده‌ن به‌ڵام ئێمه باش نازانین پێدانی ڕۆژنامه‌كان سیسته‌ماتیكییه یان نا. سه‌یری ته‌له‌فزیۆن ده‌كات به‌ڵام ته‌نیا ٧-٨ كه‌ناڵی هه‌ن. ئێمه زانیمان كه له كۆی هه‌موو ئه‌و نامانه‌ی بۆمان ناردووه ته‌نیا ٢ یان ٣ نامه‌یان پێداوه. كاتێك باسی ئه‌و نامه‌یه‌ی كرد كه بۆ ئێمه‌ی ناردووه، گوتمان كه به‌ده‌ستمان نه‌گه‌یشتووه.
گوتی، چاوی به ٣ زیندانیی دیكه ده‌كه‌وێت كه له هه‌مان زیندان به‌ندكراون. به پێشبینی ئێمه له كاتی وه‌رزش و بواره هاوبه‌شه‌كان یه‌كتر ده‌بینن. جگه له‌وه ٢٣ كاتژمێری خۆی به‌ته‌نیا به‌سه‌رده‌بات.
ئێمه نازانین كتێبخانه‌كه‌ی له ژووره‌كه‌ی خۆیه‌تی یان نا به‌ڵام ده‌زانین كه به‌رده‌وامه له خوێندنه‌وه. كاتێك نموونه‌ی بۆ شتێك هێنایه‌وه، گوتی ئێستا ده‌رباره‌ی میر و به‌گه‌كانی پێشووی جزیر ده‌خوێنێته‌وه. ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، مه‌م و زین كه چیرۆكێكی ئه‌ویندارییه له بنه‌ڕه‌تدا باسی ئازاری دیموكراتیبوون ده‌كات.
هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانی له‌سه‌ر بارودۆخی سیاسیی توركیا چین؟
ڕێزدار ئۆجالان ئێستا قووڵبوونه‌وه‌یه‌كی زیاتری هه‌یه. له سه‌رده‌می ئۆزاله‌وه تا ئێستا ماوه‌ی ٢٤-٢٦ ساڵه هه‌مان قوڵبوونه‌وه و تێكۆشین ده‌كات. پێویسته بزانرێت كه هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانی به‌ڕێز ئۆجالان ته‌نیا له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و پارتییه سیاسییه‌كان نین و له سنووری گه‌شه‌كردنه سیاسییه‌كانیش هه‌ڵناسه‌نگێنرێن. ئه‌مانه مشتومڕی مێژوویی و قووڵن. ده‌رباره‌ی ده‌وڵه‌ت و دیموكراتی، وه‌ڵات و هه‌رێمه‌كه‌یه. ئه‌و له هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانیدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ئاستی وردبوونه‌وه‌كانی له ٧ ساڵ پێش ئێستا له‌پێشتره. هه‌وڵ ده‌دات بۆ ئه‌نجامی قووڵ به‌رده‌وام بێت له‌م لێگه‌ڕینه.
به گوێره‌ی لێ وردبوونه‌وه‌كانی ئه‌و، كۆمه‌ڵگه له یه‌كتر دوور ده‌كه‌وێته‌وه. سه‌رنجی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی له ٣-٤ ساڵی داهاتوودا سیاسه‌تمه‌دارانیش ناتوانن چاره‌سه‌ری بۆ بدۆزنه‌وه.
پێویسته ئه‌م بانگه‌وازه‌ی ڕێزدار ئۆجالان له‌گه‌ڵ هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانی پێكه‌وه هه‌ڵبسه‌نگێنرێن. بانگه‌كه‌ی له ٧ په‌ڕه‌گرافدا بابه‌تێكه به سه‌ردێڕی جیاواز و ده‌كرێت وه‌ها هه‌ڵسه‌نگێنرێت.
به گوێره‌ی ئۆجالان له رووی كۆمه‌ڵایه‌تی پێویستی به ڕێككه‌وتنێكی سیاسیی دیموكراتی هه‌یه. پێویسته ڕێككه‌وتنه‌كه له‌سه‌ر بنه‌مای دوورخستنه‌وه نه‌بێت. ئه‌مه ده‌بێته ڕێككه‌وتنی كورد – تورك، ڕێككه‌وتنی كۆمه‌ڵایه‌تی، ڕێككه‌وتنی سیاسی، ڕێككه‌وتنی كولتووری.
باس له ڕێبازی دانوستانی دیموكراتی ده‌كات. یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و نزیكایه‌تیی هابه‌رماس له‌م ڕووه‌وه وه‌ك نموونه پیشان ده‌دات. به گوێره‌ی ئه‌و گرنگه هه‌ڵه‌كانی پێشوو دووباره نه‌كرێنه‌وه و ئه‌زموون له هه‌ڵه‌كانی پێشوو وه‌ربگیرێت. كێشه‌كان ده‌كرێت به ڕێبازی دانوستانی دیموكراتی چاره‌سه‌ر بكرێن. ڕێزدار ئۆجالان دانوستانكارێكی دیموكراته و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات ڕوونی و ڕێبازی ئه‌مه‌ش ئاشكرایه. فكری ئه‌و ئه‌وه‌یه، ئه‌وانه‌ی سیاسه‌ت ده‌كه‌ن و هه‌موو ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندییان به سیاسه‌ته‌وه هه‌یه، پێویسته هه‌میشه ئاماده بن و خۆیان نوێ بكه‌نه‌وه. ئه‌گه‌ر نا ناتوانن چاره‌سه‌ری بدۆزنه‌وه.
ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، له توركیا له تێگه‌ی نه‌ته‌وه‌یی، هاوڵاتیبوون به گوێره‌ی ده‌ستووری بنه‌ڕه‌تی و په‌یوه‌ندیی نێوان ده‌وڵه‌ت و هاوڵاتییان كێشه هه‌ن. ده‌رباره‌ی ئه‌م پرسانه‌ش له‌سه‌ر فكر و پێشنیازه‌كانی خۆیه‌تی. وه‌ك ئه‌وه‌ی له په‌یامه‌كه‌شیدا باسی كردووه، به‌ڕێز ئۆجالان پێی وایه هێزی نه‌رم؛ عه‌قڵ، سیاسه‌ت و كولتووره.
ئه‌و ده‌ڵێت، به‌بێ ڕێبازی دانوستانی دیموكراتی كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ناكرێن. خۆی له‌خۆیدا پێویسته ئامانجی دانوستانی دیموكراتی ئاشتییه‌كی هه‌میشه‌یی بێت.
به‌ڕێز ئۆجالان به گرینگی ده‌بینێت قه‌سه‌ده (هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی) كه كورد، عه‌ره‌ب و سوریانیش له‌خۆ ده‌گرێت له ده‌ستووری بنه‌ڕه‌تیی سووریادا لایه‌نی كه‌م هێنده‌ی سیسته‌می ناوه‌ندی پێگه‌ی هه‌بێت و هه‌بوونی مسۆگه‌ر بكرێت. یه‌كپارچه‌یی سووریاش به گرنگ ده‌بینێت. له بابه‌تی ده‌ستووری بنه‌ڕه‌تیدا باس له‌وه ده‌كات كه پێویسته به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه خۆجێیه‌كان به‌هێز بكرێن و گفتوگۆ له‌سه‌ر خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی دیموكراتی، سیسته‌می فیدڕاڵی و بابه‌ته‌كانی دیكه بكرێت. به هه‌مان شێوه له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌رییه خۆجێییه‌كان بۆچوونه سیاسی و دیپلۆماتییه‌كانیش به گرنگ ده‌زانێت. ئۆجالان ده‌ستنیشانی كردووه كه پێویسته هه‌ستیارییه‌كانی توركیاش له‌به‌رچاو بگیرێن.
ده‌ڵێت، پێویسته مامه‌ڵه‌یه‌كی وه‌ك عه‌فرین و ئیدلب نه‌كه‌ن. وه‌ك چاره‌سه‌ریش بابه‌تی سوله‌یمان پاشا و گیانی ئه‌شمه كه له په‌یامی نه‌ورۆزی ٢٠١٣دا باسی كرابوو، وه‌ك نموونه هێنایه‌وه. ئه‌و ده‌ڵێت ده‌كرێت كێشه‌كان به ڕێككه‌وتنی سیاسی چاره‌سه‌ر بكرێن. دوای ئه‌وه‌ی گفتوگۆكان له‌سه‌ر ده‌ستووری بنه‌ڕه‌تیی سووریای دیموكراتی پێشده‌كه‌وێت، په‌نابه‌رانی سووریا له ئه‌ورووپا، توركیا و هه‌موو لایه‌ك بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر خاكی خۆیان.
به‌ڕێز ئۆجالان هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات ڕێز له مانگرتنه‌كان له خواردن ده‌گرێت و هه‌ڵوێستی خۆی له ساڵی ١٩٨٢ به‌دواوه له‌وباره‌یه‌وه باس ده‌كات. له ڕای گشتیدا چالاكییه‌كانی مانگرتن له خواردن كاریگه‌رییه‌كی گرنگیان هه‌یه. سوپاسی هه‌موو مانگرتوانی كردووه و هێمای بۆ ئه‌وه كردووه كه نایه‌وێت چالاكان زیان به جه‌سته‌ی خۆیان بگه‌یه‌نن و با چالاكییه‌كانیان نه‌گه‌نه سنووری مردن.
ئۆجالان په‌یامی نه‌ورۆزی ٢٠١٣ی وه‌بیرخستووه‌ته‌وه و باسی هه‌ڵوێستی خۆی له ئیمڕاڵی كردووه. پێویسته مرۆڤ چۆن له‌مه تێبگات؟
له دوو خاڵی په‌یامه‌كه‌ی به‌ڕێز ئۆجالان بۆ ڕای گشتیدا، سه‌رنجی خستووه‌ته سه‌ر هه‌ڵوێستی له ئیمڕاڵی و نه‌ورۆزی ٢٠١٣. بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌په‌رۆشن بۆ هه‌ڵوێستی ئه‌و له ئیمڕاڵی؛ ئۆجالان ده‌ڵێت، ئه‌مه كارێكی سیاسییه. ئه‌م كاره سیاسییه خاوه‌نی هه‌وڵی چاره‌سه‌ریی دیموكراتییه. هێزی به‌ڕێز ئۆجالان وه‌ك كارێكی سه‌ره‌كی، به هێزی سیاسی داده‌نرێت. له په‌یامی نه‌ورۆزی ٢٠١٣دا له بابه‌تی چاره‌سه‌ریی سیاسی و ئاشتییه‌كی سه‌رفرازدا بابه‌تێكی هێناوه‌ته‌وه ڕۆژه‌ڤ. له بابه‌تی دانوستانی دیموكراتی و ئاشتیی سه‌رفرازدا وه‌ك زۆر جاری دیكه، جارێكی دیكه‌ش نه‌ورۆزی ٢٠١٣ وه‌بیردێنێته‌وه.
بارودۆخی زیندانییانی دیكه‌ی ئیمڕاڵی چۆنه؟ چه‌نده كاریگه‌ریی ئه‌م گۆشه‌گیرییه‌یان له‌سه‌ره و ته‌ندرووستییان چۆنه؟
موه‌كیله‌كانی دیكه‌شمان له ئیمڕاڵی له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئۆجالان له‌ژێر هه‌لومه‌رجی هه‌مان گۆشه‌گیریدان. له ئاداری ٢٠١٥ كه بۆ دورگه‌كه گوازرانه‌وه هه‌تا ئێستا ته‌نیا جارێكیش ڕێگه نه‌دراوه له‌گه‌ڵ پارێزه‌ره‌كانیان چاوپێكه‌وتن بكه‌ن. نه‌یانتوانیوه مافه‌كانی وه‌ك نامه، ته‌له‌فۆن و هتد به‌كاربێنن. به هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌یانتوانیوه له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كانیان دیدار بكه‌ن. نازانین سه‌یری ته‌له‌فزیۆن ده‌كه‌ن یان نا. هه‌رچه‌نده قه‌ده‌غه‌ی چاوپێكه‌وتنه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وانیش هه‌ڵگیراوه، به‌ڵام له ٢ی ئایار وێڕای ئه‌وه‌ی داوامان كرد ڕێگه‌یان نه‌دا بیانبینین. كاتێك ده‌رباره‌ی دۆخی ئه‌وان پرسیارمان له به‌ڕێز ئۆجالان كرد، به‌ڕێز ئۆجالان ڕایگه‌یاند ته‌ندرووستیی هه‌رسێ زیندانییه‌كه‌ی دیكه‌ش باشه و سڵاویان هه‌بووه بۆ خانه‌واده‌كانیان.