بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتیەوە
کەسێک بەفیشەک کوژرا و سیانیش برینداربوون
.
ئێوارەی ئەمڕۆ شەمە لەناحییەی سەرقەڵا سەربەقەزای کفریەوە چوار بریندار هێنرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار کەبەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە برینداربووبوون .
دوای چارەسەری خێرا یەکێک لەبریندارەکان بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا و دوانیان ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کران .
ئەوەی گیانی لەدەستداوە بەناوی (سامان محمد ابراهیم ) لەدایکبووی 1980 ە .سەرجەم قوربانێکان دانیشتووی گوندی ئۆمەربلن .
بەوتەی بریندارەکان کێشەی کۆمەڵایەتیان هەیە و ئێوارەی ئەمڕۆ لەنێو ناحییەی سەرقەڵادەستڕێژی گوڵەیان لەئۆتۆمبێلەکەیان کراوە لەجۆری نیسان .
لەئێستادا پۆلیس دەستی بەلێکۆڵینەوە کردوە چەندین بەڵگە لەشوێنی ڕوداوەکە کۆکراوەتەوە و فەرمانی دەستگیر کردن بۆ چەن تومەتبارێک دەرچووە پۆلیس گەڕانی بەدوای تومەتباراندا دەست پێکردوە .
.
مقدەمی مافپەروەر
علی جەمال قدووری
ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان
2019/11/16
