ڕێكخراوی ئاشتی بۆ مافەكانی مرۆڤ: 106 خۆپیشاندەر لەئێران كوژراون
به‌پێی دوایین ئاماری رێكخراوی ئاشتی بۆ مافەكانی مرۆڤ ، له‌خۆپیشاندانه‌كانی سه‌رتاسه‌ری ئێران‌دا 106 خۆپیشاندەر كوژراون.
ئه‌مرۆ سێشه‌ممه رێكخراوی ئاشتی بۆ مافەكانی مرۆڤ له‌ڕاپۆرتێكدا ئاشكرایكردووه كه له‌ئه‌نجامی خۆپیشاندان‌و ئاڵۆزییه‌كانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردودا، لە 21 شاری ئێران‌دا 106 خۆپیشاندەر له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌وه كوژراون.
هه‌ر ئه‌مڕۆ رەپێرت کۆڵڤیڵ، وتەبێژی نوسینگەی مافەکانی مرۆڤی سەر بەنەتەوەیەکگرتووەکان له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند، ژمارەیەکی زۆر لەخۆپیشاندەرانی ئێران بەهۆی گوللەوە لەسەرانسەری ئەو وڵاتە کوژراون، “نیگەرانن سەبارەت بەو راپۆرتانەی باس لەبه‌رزبونه‌وه‌ی کوژران ده‌كه‌ن”.
وتیشی، دیاریکردنی ژمارەی کوژراون لەخۆپیشاندانەکانی ئێران ئاسان نییە. ئەوەش بەهۆی پچڕاندنی هێڵی ئینتەرنێت لەرۆژی شەمەی رابردوەوە تاوەکو ئێستا.
وه‌ك ناڕه‌زاییه‌ك به‌رامبه‌ر به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی به‌نزین، له‌رۆژی هه‌ینی رابردوه‌وه خۆپیشاندان‌و ناڕەزایەتی بەرفراوان شاره‌كانی ئێرانی گرتۆته‌وە.