رۆژنامەنوسێک دواى رەخنەگرتن لە سەرۆکى حکومەت دەستگیرکرا

ڕێكخراوی ئاشتی بۆ مافەكانی مرۆڤ

رۆژنامەنوس هێمن مامەند دواى رەخنەگرتنى لە سەرۆکى حکومەتى هەرێم، لەلایەن پۆلیسى هەولێرەوە دەستگیرکرا.

یەکێک لە کەسوکارى هێمن مامەند راگەیاند، بەهۆکارێکى نادیار ئێوارەى ئەمڕۆ ٢٤ى ئازارى ٢٠٢٠  هێزێکى پۆلیسى هەولێر رۆژنامەنوس هێمن مامەندیان لە ماڵەکەى خۆیدا دەستگیرکردووە و بۆ بنکەى پۆلیسی ئیسکانیان بردووە.

هێمن مامەند پێشتر لە پۆستێکى فەیسبووکدا رەخنەى توندى لە مەسرور بارزانى سەرۆکى حکومەتى هەرێم گرت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ساڵی ڕابردووش بەهۆی سکاڵای کوڕی دلۆڤان ئیدریس بارزانی و لەسەر ڕووداوی هۆقەباز نزیکەی هەفتەیەک دەستگیرکرا و دواتر بە کەفالەت ئازادکرا.