رێکخراوی ئاشتی بۆ مافەکانی مرۆڤ
بڕیاری لەسێدارەدانی هیدایەت عەبدوڵڵاپوور رۆژی 08-10-2018 لەلایەن لقی 47ی ئەنجوومەنی باڵای ئێران پەسندکرا و بە پارێزەر و بنەماڵەکەی راگەیێنرا.
هێزە ئەمنییەکانی ئێران بە بنەماڵەی هیدایەت عەبدوڵڵاپوور، زیندانی سیاسی کوردیان راگەیاندووە کە کوڕەکەیان لەسێدارە دراوە.
هیدایەت عەبدوڵڵاپوور لە مانگی رێبەندانی ساڵی 1396ی هەتاوی (ئەیلوولی 2017ی زاینی) لەلایەن دادگەی شۆڕشی ورمێ بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکان لە شەڕی گوندی قەرەسەقەڵی شنۆ لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای پاسداران سزای لە سێدارەدانی بۆ دەرچووبوو.
ناوبراو لە 26ی جۆزەردانی 1395ی هەتاوی (16ی حوزەیرانی 2016) لەگەڵ چەندین کەسی دیکە لە هاونیشتمانیانی شنۆ بە تۆمەتی هاوکاری حیزبێکی کوردی سزای لە سێدارەدانی بۆ دەرچوو.
هیدایەت عەبدوڵڵاپوور خێزاندارە و باوکی دوو منداڵە، بەهۆی ئەوەی پێشتر لە بەندیخانەی ورمێ گوازابووەوە شوێنێکی نادیار، نازانرێ بڕیاری لەسێدارەدانەکەی لەکوێ جێبەجێکراوە.