به‌مه‌به‌ستى نووسینه‌وه‌ى ڕاپۆرتى لێژنه‌كه له‌باره‌ى پێشنیازهههموارى یاساى جێبه‌جێكردنى یاساى چاودێریى نه‌وجه‌وانان و به‌دواداچوون بۆ ڕه‌وشی گرتووخانه‌كان و چاكسازییه‌كان، پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ٢٠٢٢/٤/١٨، لێژنه‌ى كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى و داكۆكیكردن له مافى مرۆڤ، به‌سه‌رپه‌رشتیى گوڵستان سه‌عید، جێگرى سه‌رۆكى لێژنه و ئاماده‌بوونی بڕیارده‌ر و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانى و ڕاوێژكارانى لێژنه‌كه كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر نووسینه‌وه‌ى ڕاپۆرتى لێژنه‌كه له‌باره‌ى پێشنیازهههموارى جێبه‌جێكردنى یاساى چاودێریى نه‌وجه‌وانان، ژماره (٧٦)ى ساڵى ١٩٨٣ كرا، كه له‌لایه‌ن ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مانى كوردستانه‌وه ئاراسته‌ى لێژنه‌ى كاروبارى یاسایی كراوه.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر ڕاپۆرتى ئه‌و سه‌ردانه مه‌یدانییه كرا كه له ڕۆژى ٢٠٢٢/٤/١١، شاندێكی لێژنه‌كه كه پێكهاتبوو له گوڵستان سه‌عید، جێگرى سه‌رۆكى لێژنه و به‌دریه ئیسماعیل، بڕِیاردهرى لێژنه‌كه بۆ ئاسایشى گشتیى سلێمانى ئه‌نجامیان دابوو، له ڕاپۆرته‌كه‌دا كێشه و گرفته‌كانى گرتووخانه‌كه خرایه ڕوو، له‌وانه قه‌ره‌باڵغى و دواكه‌وتنى دادبینى له‌لایه‌ن دادوه‌ران و كه‌میى سه‌ردانیكردن و په‌یوه‌ندیى ته‌له‌فۆنیى كه‌سوكارى زیندانیكراوان، له‌گه‌ڵ كه‌میى ده‌رمان، شاندی لێژنه‌كه له كاتى سه‌ردانه‌كه‌دا به‌ڵێنيان به زیندانیكراوان دابوو به‌دواداچوونى جدی بۆ كێشه‌كانیان بكه‌ن.
له كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا لێژنه بڕیاری دا له ڕێگه‌ى سێ لێژنه‌ى لاوه‌كییه‌وه نووسراوى ئامار و داتا ئاراسته‌ى گشت چاكسازییه‌كان بكرێت به‌مه‌به‌ستى وه‌رگرتنى داتاى گشتیی سزادراوان و هه‌وره‌ها سه‌ردانى مه‌یدانیی گشت چاكسازییه‌كانى هه‌رێمیش بكه‌ن.