سەرۆکی شاندی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئێران لە پەرلەمانی ئەوروپا داوای ئازادکردنی نێرگز محەمەدی و زیندانیانی دیکەی سیاسی تاران دەکات.
هانا نۆیمان، ئەندامی پەرلەمانی ئەڵمانیا و سەرۆکی شاندی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئێران لە پەرلەمانی ئەوروپا لەکاتی وتارێکدا لە کۆبوونەوەیەکی پەرلەماندا داوای ئازادکردنی نەسرین ستوودە، نێرگز محەمەدی و زیندانیانی تری سیاسی لە ئێران کرد.
ناوبراو بە ئاماژەدان بە دانوستانەکانی ئەم دواییەی نێوان ئێران و ئەمریکا لە ئیسلام ئابادی پاکستان، وتی “هیچ مامەڵەیەک و هیچ ڕێککەوتنێک لەلایەن ئێمەوە پەسەند ناکرێت، مەگەر ئەوەی ئەم ڕژێمە، ئینتەرنێت چالاک بکاتەوە، کۆتایی بە لەسێدارەدانەکان بهێنێت و هەموو زیندانیانی سیاسی، لەوانەش نەسرین و نێرگز ئازاد بکات”.
نۆیمان ڕووی دەمی دەکاتە سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا و داوایلێکرد کە “بە فەرمی داوای ئازادکردنی دەستبەجێی” نەسرین ستوودە و تەواوی زیندانیانی سیاسی تری ئێران بکات.
جێی ئاماژەیە، نیگەرانییەکان سەبارەت بە دۆخی تەندروستی نێرگز محەمەدی چالاکوانی مافی مرۆڤ کە براوەی خەڵاتی ئاشتیی نۆبڵە؛ زیادیانکردووە، ڕاپۆرتەکان ئاماژەش بەوە دەکەن کە ناوبراو بێبەشکراوە لە خزمەتگوزارییە تەندروستییە گونجاوەکان.