27 زیندانیی له‌چاكسازیی گه‌ورانی سلێمانی تووشی كۆرۆنا بوون

رێکخراوی ئاشتی بۆ مافەکانی مرۆڤ

كوێستان محه‌مه‌د، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی هەرێمی کوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نیت، 27 زیندانی لە چاکسازیی گەورانی سلێمانی تووشی کۆرۆنا بوون، دڵنیاشیده‌دات له‌ باری ته‌ندروستی تووشبووه‌كان و ده‌ڵێت “تەندروستییان باشە و نیشانەی تووندیان تێدا دەرنەکەوتووە”.

کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دڵنیایدایه‌ كه‌سوكاره‌ی ئه‌و تووشبووانه‌ی كۆرۆنا كه‌ له‌چاكسازیی گه‌وران زیندانین و وتی “دڵنیایی کەسوکاری ئەو سزادراوانە دەکەم کە هیچ خەمی سزادراوەکانیان نەبێت، چونکە هەموو شتێکیان بۆ کراوە و چاودێری ورد دەکرێن”.

کوێستان محەمەد ئاشكراشیكرد، رەزامەندی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانم وەرگرتووە بۆ ئەوەی لە 10 رۆژی داهاتوو مۆڵەتی درێژخایەن بە بەشێک لە زیندانییەکان بدرێت.

وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی هۆكاری تووشبوونی زیندانییه‌كانی به‌كۆرۆنا ئاشکراکرد و وتی، لەڕێگەی هەندێک لە کارمەندانی چاکسازییەکەوە تووشبی ڤایرۆسەکە بوون، چونکە بەریەکەوتن هەیە لە نێوانیاندا.