لەبارەی مامەڵەی هێزە ئەمنیەكانەوە سەندیكای رۆژنامەنوسان بەیاننامەیەكی بڵاودەكردەوە

نوسینگەی گەرمیانی سەندیکای ڕۆژنامەنووسان ئیدانەی مامەڵەی خراپی هێزە یٔەمنیەکان دەکات و ڕایده‌گه‌یێنێت،بەداخەوە لەهەندێ شوێن مامەڵەی هێزەئەمنییەکان بەشێوەیەکی زۆر نەشیاو و توندبووە و دەستگیراوە بەسەر ئامێرەکانی ڕۆژنامەنووساندا، لەکاتێکدا ڕۆژنامەنووسان ڕێگەپێدراون ڕووماڵی هەر ڕووداوێک بکەن.

نوسینگەی گەرمیانی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان بەیاننامەیه‌كدا ڕایانگه‌یاند:ماوەیەکە ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانی خەڵکی کوردستان زۆرێک لەشار و شارۆچکەکانی گرتووەتەوە، لە ناویشیاندا ناوچەی گەرمیان، ڕۆژنامەنووسانیش بۆ ڕوماڵی ئەو ناڕەزایەتییانە لە گۆڕەپانەکەدا ئامادەگییەکی بەرچاویان هەبووە و بۆ دەزگا و کەناڵەکانی خۆیان ڕووماڵێکی بێلایەنانەیان کردووە و نەبوونەتە هۆکاری هیچ کێشەیەک، بەداخەوە لەهەندێ شوێن مامەڵەی هێزەئەمنییەکان بەشێوەیەکی زۆر نەشیاو و توندبووە و دەستگیراوە بەسەر ئامێرەکانی ڕۆژنامەنووساندا، لەکاتێکدا ڕۆژنامەنووسان ڕێگەپێدراون ڕووماڵی هەر ڕووداوێک بکەن.

ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردوە: یٔێمە لە نوسینگەی گەرمیانی سەندیکای ڕۆژنامەنووسان سەرەڕای ئیدانەی مامەڵەی توند و ڕێگرییەکانی هێزە ئەمنییەکان و داوایان لێدەکەین لەچوارچێوەی یاسای ژمارە 35 ی سەندیکا مامەڵە لەگەڵ ڕۆژنامەنووسان بکەن و دەستهەڵگرن لە لێدان و سووکایەتی بە ڕۆژنامەنووسان و ڕێگری کردنیان لە ڕووماڵی ڕووداوەکان.

ئه‌وه‌شیان ڕاگه‌یاندوە: هەموو یٔەو کامێرا و مۆبایلانەی ڕۆژنامەنووسان دەستیان بەسەردا گیراوە بدرێنەوە بە ڕۆژنامەنووسان. وە مامەڵەیان لەگەڵ ڕۆژنامەنووساندا جیاوازبێت لە مامەڵەیان لەگەڵ خۆپیشاندەراندا کە بۆ ڕووماڵ نێردراون نەک هیچی تر.