٣٨ ملیۆن کەس لە جیھاندا گیرۆدەی نەخۆشی ئەیدزن

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی “فرانکفۆرتە ڕوندشاو” ئەڵمانی تائێستا لە سەرانسەری جیھاندا ٣٧ ملیۆن و ٩٠٠ ھەزار کەس دووچاری ڤایرۆسی (HIV) نەمانی سیستمی بەرگری لەش بوونەتەوە، کە بە ڤایرۆسی دووچاربوون بە نەخۆشی ئەیدز دادەنرێت.
بە تەنھا لە ساڵی ٢٠١٨دا یەک ملیۆن و ٧٠٠ ھەزار کەس دووچاری نەخۆشیی ئەیدز بوون. حەوسەدو حەفتا ھەزار کەسیان بەھۆی ئەو نەخۆشییەوە مردوون.