كۆمسیۆنی باڵای مافی مرۆڤ لەعێراق ئیدانەی كوشتنی خۆپیشاندەران دەكات و ڕایدەگەیەنێت: لەخۆپیشاندانەكانی سلێمانی و هەڵەبجە 8 خۆپیشاندەر كوژراون و54 دیكەش بریندار كراون.
كۆمسیونی باڵای مافەكانی مرۆڤ لەعێراق لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردەوە: هێزە ئەمنییەكانی هەرێم لەخۆپیشاندانەكاندا گازی فرمێسك ڕێژ و گوللەی پلاستیكی و گوللەی راستەقینەیان بەكارهێناوە و بۆتە هۆی كوشتنی 8 كەس و برینداركردنی 54 ی دیكە.
ئەوەشی خستەڕوو: داوا لەتەواوی لایەنەكانی هەرێم دەكەین دان بەخۆیاندا بگرن وزمانی ئەقڵ و گفتۆگۆ بەكار بێنن بۆ هێوركردن وچارەسەركردنی دۆخەكە.
كۆمسیونی باڵای مافەكانی مرۆڤ لەعێراق ئاماژەی بەوەشكرد: موچە مافێكی دەستوری و مرۆڤییە و لەسەر حكومەتی هەرێم و ناوەند پێویستە لەسەر یەك مێزی گفتۆگۆ دابنیشن بۆ چارەسەركردنی دۆخی ئێستای خۆپیشاندانەكان.