ژن و مێردێكی كورد له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێرانه‌وه‌ ده‌ستگیر كران

ژن و مێردێکی كوردی خەڵکی ئیلام لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر کراون و چاره‌نووسیان نادیاره‌.

بە گوێرەی هەواڵی رێکخراوی مافی مرۆڤی ، ئێوارەی رۆژی 21ی ئه‌م مانگه‌ لە شاری ئیلام ژن و مێردێک بە ناوەکانی مریەم حەقگوو و پووریا جەوادی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئه‌و شاره‌وه‌ دەستبەسەر کراون.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەم دوو کەسە و بێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی ئەم ژن و مێردەیان دەستبەسەر کردووە ماڵەکەشیان لەلایەن ئەو هێزانەوە پشکێندراوە.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنیی راگیران و ئەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵ ئه‌و ژن و مێرده‌ لەبەردەستدا نیە.