
دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند، هێزەكانیان توانیویانە بكەرانی روداوی تەقەكردن لە رۆژنامەنوس هێمن مامەند دەستگیر و دەستنیشان بكەن.
دەزگای ئاسایشی هەرێم كەمێك لەمەوبەر لە راگەیەندراوێكدا وتی، دەزگاكەیان دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری ورد توانیان بکەرانی ڕووداوی تەقەکردن لەڕۆژنامەنووس (هێمن مامەند) دەستگیر و دەستنیشان بکەن.
ئەوەشی خستۆتەڕو، شەوی ٢٠٢٥/٩/٢ ڕۆژنامەنوس و چالاکوان ( هێمن مامەند ) لەگەرەکی عەقاری شاری سلێمانی، لەلایەن دو کەسی ماتۆڕسوار کە دانیشتوی هەولێر-بنەسڵاوەن، بەناوەکانی (ش،ر،م،س) و (س،ه،ر،م) درایە بەر دەستڕێژی گولە و بە دو فیشەک بریندارکرا.
وتوشیەتی، لەسەر ئەم رووداوە دەزگای ئاسایشی هەرێم بە بڕیاری بەڕێز دادوەر بەپێی ماددەی ( ٣١/٤٠٦ )لەیاسای سزادانی عێراقی فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارانی ڕووداوی تەقەکردنەکە دەرچووە و بەپێی بەڵگەکان، ئەندامانی تیمەکەیان دەستگیرکراون و دو تۆمەتباری دیکە لەئەنجامدەرانی تاوانەکە بەرەو پارێزگای هەولێر هەڵاتون.
ئاماژەی بەوەشداوە، لەئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت کۆی پیلانەکەیان بەرنامە دارێژڕاوبووە بۆ تاوانێکی ڕێکخراو، مەبەستیان تیرۆرکردنی چالاکوان و ڕۆژنامەنووس (هێمن مامەند) بوە.
هێمای بۆ ئەوەش كردوە، دەزگای ئاسایشی هەرێم لەداهاتوودا ووردەکاری پیلانەکە و زانیاری لەسەر بکەرانی ئەم هەوڵی تیرۆرکردنە بۆ ڕای گشتی دەخاتە ڕوو.