بژێوی (نفقە)ی مناڵ لەئەستۆی باوکە

بژێوی (نفقە)ی مناڵ لەئەستۆی باوکە
بەڵام ئەگەر باوک توانای دابینکردنی بژێوی مناڵەکەی نەبێت ئەو کارە لەئەستۆی کێیە ؟؟
مادەی (60) بڕگەی (1) لەیاسای باری کەسێتی : (ئەگەر باوک توانای نەبوو بژێوی بدات ، بژێویەکە ئەخرێتە ئەستۆی ئەو کەسەی کە پێویسته لەکاتی نەبوونی باوکەکەدا بیدات) واتە ئەگەر باوکەکە توانای کارکردنی نەبێت ئەو کەسە ڕائەسپێرێت بەدابینکردنی بژێوی بۆ مناڵەکەی کە پێویسته لەکاتی نەبوونی باوکەکەدا بژێوی مناڵەکە دابین بکات
مادە ( 60) بڕگەی (2) یاسای باری کەسێتی : (ئەم بژێویەیش کە ئەو کەسە (بژێوی دەرەکە } ئەیدات ،ئەبێتە قەرز لەسەرباوکەکە کاتێک بووی لێی وەرئەگرێتەوە) واتە کەسی بژێوی دەر بۆی هەیە لێی وەربگرێتەوە ئەگەر سامانداربوو
بەپێی ئەم دوو بڕگەیە ئەگەر باوکێک بەهۆی هەر هۆکارێک نەیتوانی بژێوی بۆ مناڵەکانی دابین بکات یان باوکەکە دیار نەبوو ( مفقود ) بوو لەو حاڵەتەدا بژێوی ئەو مناڵە لەسەر یەکێک لەنزیکترین خزمەکانی پێویستەو یەکەمجار
دایک بەپلەی یەکەم دێت
ئەگەر ئەویش نەیتوانی
باپیر بەپلەی دووەم دێت
بەم شێوەیە پلەی میرات لەیەکێکەوە بۆ یەکێکی تر ئەگوازرێتەوەو ئەو بژێویە ئەبێت قەرز لەسەر باوکی مناڵەکە کەواتە ئەگەر باوکەکە سامانداربوو ئەوکەسەی لەجیاتی ئەو بژێوی بۆ مناڵەکە دابینکردووە بۆی هەیە لێی وەربگرێتەوە